به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 300 ڕووناکبیر و هونه‌رمه‌ندی تورکیا ئه‌مڕۆ له هۆڵی ئه‌ژه‌ی سه‌نته‌ری کۆنگره‌ی ته‌په گوڵه‌ی شاری ئیزمیر کۆ بوونه‌وه و به کۆ کردنه‌وه‌ی واژۆ پاڵپشتیی خۆیان له سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ڕاگه‌یاندوووه.
له‌و مه‌راسیمه‌دا که که‌سانی ناسراو له‌وان ئیلکای ئاک کایا، شهبال شن یۆرت، ئه‌حمه‌د کاردام، پرۆفسۆر جم ترزی و ... ئاماده بوون، ڕاگه‌یێندراوه بۆ دامه‌زراندنی تورکیایێکی نوێ به پشتبه‌ستن به دیموکراسی و شارۆمه‌ندیی یه‌کسان له وڵات پاڵپشتی ده‌که‌ین له پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment