300 ڕووناکبیر و هونه‌رمه‌ندی تورکیا له‌ ئیزمیر پاڵپشتیی خۆیان له‌ ده‌میرتاش ڕاگه‌یاند

به‌شی تورکیا- 300 ڕووناکبیر و هونه‌رمه‌ندی تورکیا ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی ئه‌ژه‌ی سه‌نته‌ری کۆنگره‌ی ته‌په‌ گوڵه‌ی شاری ئیزمیر کۆ بوونه‌وه‌ و به‌ کۆ کردنه‌وه‌ی واژۆ پاڵپشتیی خۆیان له‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ڕاگه‌یاندوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 300 ڕووناکبیر و هونه‌رمه‌ندی تورکیا ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی ئه‌ژه‌ی سه‌نته‌ری کۆنگره‌ی ته‌په‌ گوڵه‌ی شاری ئیزمیر کۆ بوونه‌وه‌ و به‌ کۆ کردنه‌وه‌ی واژۆ پاڵپشتیی خۆیان له‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ڕاگه‌یاندوووه‌.

له‌و مه‌راسیمه‌دا که‌ که‌سانی ناسراو له‌وان ئیلکای ئاک کایا، شه‌بال شن یۆرت، ئه‌حمه‌د کاردام، پرۆفسۆر جم ترزی و ... ئاماده‌ بوون، ڕاگه‌یێندراوه‌ بۆ دامه‌زراندنی تورکیایێکی نوێ به‌ پشتبه‌ستن به‌ دیموکراسی و شارۆمه‌ندیی یه‌کسان له‌ وڵات پاڵپشتی ده‌که‌ین له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15725

Your Comment

You are replying to: .
captcha