ئه‌گه‌ری دیداری پارته‌ ئۆپۆزسیۆنییه‌کان له‌گه‌ڵ پارتی دوور له‌ چاوه‌ڕوانییه

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ‌ ڕێبه‌رێکی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ری دیداری به‌رپرسانی پارته‌ ئۆپۆزسیۆنییه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستانی به‌دوور زانی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم حه‌مزه‌ له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان و دیکه‌ی پارته‌ ئۆپۆزسیۆنیه‌ کوردستانییه‌کان پاش ساخته‌کاری له‌ ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ئه‌م دواییه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆک دژی گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستانن.

حه‌مزه‌ جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ڕاپۆرته‌کانی سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆی نێوان یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاست نییه‌، وتی: هه‌ڵوێستی ئه‌و پارته‌ ئاشکرایه‌ و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌رگیز له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتدا گفتوگۆ ناکه‌ن.

ناوبراو هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئاماده‌یی پارته‌ ئۆپۆزسیۆنییه‌ کوردستانییه‌کان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌کان جگه‌ له‌ دوو پارتی دیموکرات و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان. ‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15723

Your Comment

You are replying to: .
captcha