به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیاس سامۆک وته‌بێژى دادگای فیدراڵی ڕایگه‌یاند: دادگا کاتژمێر ١٠ی ڕۆژى پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگى بۆ تاوتوێ کردنی تانه‌کان دیاری کردوووه که به شێوه‌ی دانیشتنێکى ئاشکرا ئه‌نجام ده‌درێـت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوووه سێ تانه دراوه له هه‌مواری یاساکه ئه‌وانیش له‌لایه‌ن فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمسیۆنه‌وه بوووه.
له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن و ناڕه‌زاییی چه‌ند لایه‌نێک په‌رله‌مان هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی کرد و بڕیاری دا ده‌نگه‌کان به ده‌ستى هه‌ژمار بکرێنه‌وه و ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیارانیشی سڕ کرد و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییی هه‌ندێک له لایه‌نه براوه‌کانى لێکه‌وته‌وه و تانه‌یان له هه‌مواری یاساکه داوه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment