به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و وتانه‌ی ئه‌ردۆغان له کاتێکدایه هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا بڵاوی کرده‌وه هێزه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا به شێوه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌ستیان به جموجووڵ کردوووه له ناوچه‌کانی باکووری سووریا به دیاریکراویش به درێژایی هێڵی نێوان ئه‌و ناوچانه‌ی که هێزه‌کانی تورکیا باڵاده‌ستن و شاری مه‌نبه‌ج که له‌ژێر ده‌ستی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌دایه.
تورکیا چه‌ندین جار نیگه‌رانیی خۆی گهیاندوووهته ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و کۆمه‌که سه‌ربازییانه‌ی که له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بۆ هێزه کوردییه‌کانی سووریای دابین کردوووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 18ی حوزه‌یران سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کانى سووریا بڵاویان کرده‌وه سوپای تورکیا ده‌ستی کردوووه به پێشڕه‌وی و چوووه‌ته ناوچه‌کانى سنووری شاری مه‌نبه‌جه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه کردوووه هاوکات له‌گه‌ڵ هاتنى ئۆتۆمبێل و سه‌ربازه‌کانی تورکیا فڕۆکه ئه‌مریکی و تورکییه‌کانیش به شێوازێکى چڕ و به نزمی له ئاسمانى ناوچه‌که ده‌فڕن.
ئه‌مه‌ش له دواى ئه‌وه دێت له ماوه‌ى ڕابردوودا ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج ڕێککه‌وتن و دواتریش وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: وڵاته‌که‌ى ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێ کردنى نه‌خشه‌ڕێگاى په‌یوه‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی مه‌نبه‌ج له باکوورى سوریا.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ده‌شڵێت: وڵاته‌که‌ی ئاماده‌ی پێکهێنانى هاوکاریی سه‌ربازییه له‌گه‌ڵ تورکیا له مه‌نبه‌ج و له ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا کۆبوونهوهیێکى دیکه بۆ تاوتوێ کردنى نه‌خشه‌ڕێگاکه و چۆنیه‌تیى جێبه‌جێ کردنى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مریکا ئه‌وه‌شى خستوووه‌ته ڕوو به‌پێی نه‌خشه‌ڕێگاکه سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ تورکیا له ده‌وروبه‌رى مه‌نبه‌ج گه‌ڕان و پشکنینیان ده‌بێت و دواتریش له ناوخۆى مه‌نبه‌ج گه‌ڕان و پشکنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment