تا یه‌کلا بوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی سکاڵاکان چوار لایه‌نه ناڕازییه‌‌که‌ به‌شداری له‌ هیچ گفتوگۆیێک ناکه‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "چوار لایه‌نه‌که‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ گفتوگۆكان چاوه‌ڕێی یه‌كلا بوونه‌وه‌ی سكاڵاكانیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 18ی حوزه‌یران عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ڕای‌گه‌یاند "هه‌ر چوار لایه‌نی گۆران و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی سكاڵاكانیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و تا ئه‌وه‌ یه‌كلا نه‌بێته‌وه‌ به‌شداریی هیچ گفتوگۆیێک ناكه‌ن."

عه‌بدولستار مه‌جید ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ "قۆناغى یه‌که‌م تا ئه‌وه‌ ڕوون نه‌بێته‌وه‌ بڕیارمان نییه‌ هیچ هه‌ڵوێستیکى سیاسى وه‌ربگرین و به‌ ده‌م هیچ بانگهێشتانه‌مه‌یێکه‌وه‌ بچین."

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی وتوووه‌ "ئه‌گه‌ر هه‌ر بانگهێشتنامه‌یێکى فه‌رمیمان ئاڕاسته‌ بکرێت پێویسته‌ هه‌ر چوار لایه‌ن له‌سه‌ر ئاستى باڵا کۆ ببنه‌وه‌ و تاوتوێى بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارێکى پێکه‌وه‌یى بده‌ین."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15717

Your Comment

You are replying to: .
captcha