به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 18ی حوزه‌یران عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ڕایگه‌یاند "هه‌ر چوار لایه‌نی گۆران و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی سكاڵاكانیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه و تا ئه‌وه یه‌كلا نه‌بێته‌وه به‌شداریی هیچ گفتوگۆیێک ناكه‌ن."
عه‌بدولستار مه‌جید ئاماژه‌ی به‌وه داوه "قۆناغى یه‌که‌م تا ئه‌وه ڕوون نه‌بێته‌وه بڕیارمان نییه هیچ هه‌ڵوێستیکى سیاسى وه‌ربگرین و به ده‌م هیچ بانگهێشتانهمهیێکهوه بچین."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی وتوووه "ئه‌گه‌ر هه‌ر بانگهێشتنامهیێکى فه‌رمیمان ئاڕاسته بکرێت پێویسته هه‌ر چوار لایه‌ن له‌سه‌ر ئاستى باڵا کۆ ببنه‌وه و تاوتوێى بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارێکى پێکه‌وه‌یى بده‌ین."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment