كۆمه‌ڵ: لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی هه‌رێم ناچنه‌ نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی‌ و پارتی تیادا بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: حزبه‌كه‌‌ی و لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم ناچنه‌ نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی ‌و پارتی تیادا بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان رابه‌ر بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ سۆمه‌ریه‌ نیووزی وت: "ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌رێم كه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ناڕازین ناچینه‌ نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی په‌رله‌مان‌ و حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كه‌ یه‌كێتی ‌و پارتی به‌شدار بن تیایدا".

شوان ڕابه‌ر وتیشی: "سه‌رجه‌م بژارده‌كان له ‌به‌رده‌مماندا كراوه‌ن له‌وانه‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییێک له‌ نێوان لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان بۆ به‌شداری كردن له ‌په‌رله‌مان ‌و حكوومه‌تی عێراق."

بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سوور بوونی لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی هه‌رێمی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق نیشان دا بۆ هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایاری ڕابردوو.

به‌ بۆچوونی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كۆمه‌ڵ به‌شداری كردنی لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی هه‌رێم له‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كدا كه‌ یه‌كێتی و پارتی تیادا بێت به ‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاریی به‌ سه‌ردا هاتبێت به ‌واتای دان نان‌ به‌و ئه‌نجامانه‌یه‌ ئه‌و دوو حزبه‌ به‌ده‌ستیان هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15715

Your Comment

You are replying to: .
captcha