به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دوشه‌ممه 18ی حوزه‌یران ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌یێكی سه‌ربازی له ئه‌لبوكه‌مال 22 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون.
هه‌ر به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌و هێرشه‌دا 12 چه‌كداری حه‌شد بریندار بوونه.
حه‌شدی شه‌عبی داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی له ئه‌مریكا كردوووه له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه كه به وته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و جۆره هێرشانه ساڵانێكه بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا هاتوووه بوونی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له هێڵی سنووریی نێوان سوریا و عێراق به ئاگاداریی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراقه و ئامانج لێی ڕێگری كردنه له دزه‌كردنی "تیرۆریستان" بۆ نێو خاكی عێراق.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment