به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 18ی حوزه‌یران میدیای توركی بڵاوی كرده‌وه كه سوپای توركیا چوونه‌ته نێو شاری مه‌نبه‌جه‌وه به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤان ده‌روێش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ڕه‌ت كرایه‌وه و ڕایگه‌یاند: "هیچ هێزێكی سوپای توركیا نههاتوووهته مه‌نبه‌ج و ئێمه هه‌ر له شوێنه‌كان خۆمانین به‌رامبه‌ر سوپای توركیا."
شه‌ڕڤان ده‌روێش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "سوپای توركیا له‌و ناوچانه ده‌سووڕێنه‌وه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی قه‌ڵغانی فوراتدان نه‌ک هاتبێتنه ناو شاری مه‌نبه‌جه‌وه."
پێشتر بیناڵی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی توركیا ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌باره‌ی مه‌نبه‌جه‌وه به شێوهیێكه كه له ماوه‌ی 90 ڕۆژدا توركیا بچێته شاره‌كه‌وه و له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئه‌و شاره جێبهێڵن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment