به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كامیل مه‌حموود وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان رای‌گه‌یاند: له دوو ڕۆژی داهاتوودا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌دات.
وتیشی: بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سێ بژارده‌ی له به‌رده‌ستدایه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وانیش پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ شه‌ش لایه‌نی (گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، هاوپه‌یمانی و شیوعی)، دووه‌م هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیسلامییه‌كان یان به‌شداری كردن به سه‌ربه‌خۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "له ئێستادا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا له گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌خۆداین، ده‌مانه‌وێت هاوپه‌یمانێتیێک له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی كوردستان و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و متمانه بۆ به‌شداری كردنی هاووڵاتییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا پێكبهێنین".
كامیل مه‌حمود له‌باره‌ی ئه‌نجام دانی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی (بزووتنه‌وه و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) وتی: تا ئێستا هیچ واده‌یێک بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و سێ لایه‌نه دیاری نه‌كراوه، "بڕیار بوو ڕاسته‌وخۆ له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نێوان لایه‌نه ئیسلامییه‌كان كۆ ببنه‌وه".
سه‌رچاوه: SNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment