دادگای فیدڕاڵی عێراق کۆ ده‌بێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر‌ ئه‌و دوو سكاڵایه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆک كۆمار و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ تۆمار كراوه‌ له‌سه‌ر ناده‌ستووری بوونی هه‌مواری سێهه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر دادگا هه‌مواری یاساكه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ قه‌یرانێكی‌تر له ‌عێراق دروست ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ SNNی راگه‌یاند: به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێمان گه‌یشتوووه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دادگای فیدراڵی له‌و سكاڵایه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆک كۆماری عێراق و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر ناده‌ستووری بوونی هه‌مواری سێهه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌شیان كردوووه‌.

ناوبراو وتیشی: "دادگای فیدراڵی یان بڕیار ده‌دات ئه‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌كان وه‌ک خۆی په‌سه‌ند بكات یاخود بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مواری یاساكه‌ ده‌رده‌كات و ئه‌گه‌ر بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكه‌ بدات ئه‌وكاته‌ قه‌یرانێكی‌تر له‌ عێراق دروست ده‌بێت."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌ حاڵه‌تی په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ک خۆی له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نابێت به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی دادگا بوه‌ستنه‌وه‌ به‌ڵام مه‌رج نییه‌ قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كان كۆتایی پێبهێنرێت.

زانا ڕۆستایی سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی بڕیاردانی دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتی: "هیچ واده‌یێک دیاری نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكات یان نا به‌ڵكوو ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر ته‌واو بوونی تانه ‌و سكاڵاكان و پێشكه‌ش كردنی ناوی كاندیده‌ ده‌رچوووه‌كان بۆ دادگای فیدراڵی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌."

ناوبراو وتیشی: "ڕۆژی 31ی 6ی 2018 دوایین رۆژی خولی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌، ڕه‌نگه‌ تا ئه‌و كاته‌ دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی بدات به‌ڵام دادگا هیچ پابه‌ندبوونێكی ده‌ستووری و یاسایی نییه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15704

Your Comment

You are replying to: .
captcha