بهپێی ههواڵی کوردپرێس، شێخ جەواد خاڵس، یەکێک لە مەرجەعییتەکانی شیعە دەڵێت: دەوڵەت دەزانێ کە لە 80%ی خەڵک بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کرد، عێراقییەکان تەئکیدیان کردەوە سەبر و ئارامیان نەماوە و بێزاربوونە لەو دۆخە کە ھەیە و چاویان لە گۆڕانکارییە، ئەم کۆبوونەوەش ناڵێین نوێنەرایەتی 80%ی خەڵک دەکات، دەڵێن ئەمە بەشێکی ئەو 80یایەن کە ھۆشداری لە بایکۆت کردنەوەی ھەڵبژاردن دەدەن.
ئەوانەی بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە بوون بۆچوونیان وایە کە لە ماوەی 15 ساڵی رابردوو نەتوانراوە ژیانێکی شایستە بۆ عێراقییەکان دابین بکرێت ئەوان ئەم دەسەڵاتدارانەی ئێستا بە شکست خواردوو ناو دەبەن و داوای گۆڕانکاری ریشەیی لە حکوومەتی و بەڕێوەبردنی وڵات دەکەن.
ئەحمەد مەئموری، نوێنەری ھاوپەیمانی مقاتعەی عێراقی دەڵێت: ئێمە بەپێی ئیمکانییەت کار دەکەین ئەو کۆنگرەیەی لە داھاتووش دەبەسترێ لەژێر ناوی ھیچ کەس و لایەنێک نییە، بەڵکوو ئەوە کۆنگرەیێکی راوێژکاری گشتی دەبێت بۆ ھەموو ئەوانەی بایکۆتیان کردەوە ئەوانیشی بەشداری پرۆسەی سیاسین تاوەکو لەو رێگەیەوە بتوانین عێراق بنیات بنێینەوە و نەخشەڕێگەیێکی نیشتمانی دابڕێژین، چونکە ئەمڕۆ عێراقییەکان مافی خۆیان دەوێتەوە".
بەھۆی ناکۆکی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنی 12ی ئایار، نێوانی لایەنەکان ھێندەی دیکە دوورکەوتەوە کار گەیشتە ئەوەی ھەندێک حیزب و لایەنی سیاسی ھۆشداری ھەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ بدەن، ئێستا عێراق لە دووڕیانێکدایە، یان قبووڵ کردنی ئەنجامی ھەڵبژاردن یانیش دروست بوونی بۆشایی یاسایی کە ئەمەی دووەمیان بەلای زۆرینەی حیزبەکانەوە کاریگەری خراپی لەسەر بواری خزمەتگوزاری و ئەمنیش دەبێت.
سهرچاوه: رووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment