به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عاتف نه‌جاڕ سه‌ركرده له ڕێكخراوی به‌دری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا گرووپی حزبوڵڵای كردۆته ئامانج و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یێک كوژراو و بریندارمان هه‌یه.
ڕۆژی 18ی حوزه‌یرانی 2018 له ئه‌نجامی بۆردومانی دوو باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی نێوان سووریا و عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه زیاتر له 30 كورژاو و برینداری له ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی لێكهوتهوه.
سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئه‌مریكا سه‌ركرده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به دووری زانی ڕووداوه‌كه بگاته ئاستی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وتیشی: حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی ڕێكخراوی سه‌ر به حكوومه‌ت و سوپای عێراقه، هه‌ر فه‌رمانێكیش ده‌ربچێت ده‌بێت له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بێت، حه‌شدی شه‌عبی ناتوانێت له حاڵه‌تێكی له‌و جۆره‌دا به ته‌نها خۆی بڕیار بدات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تا ئێستا سه‌ركرده باڵاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌وانه‌ش هادی عامری و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس هیچ هه‌ڵوێستیان نه‌بوووه.
سه‌ركرده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ستیاریی بابه‌ته‌كه‌ش ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "هیوادارین په‌رچه‌كرداری گه‌وره‌ی لێنه‌كه‌وێته‌وه و كێشه‌كه له‌وه زیاتر گه‌وره نه‌بێت."
له كاردانه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌شدا فیرده‌وس عه‌وادی په‌رله‌مانتاری شیعه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد كاره‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق كۆتایی پێ بهێنێت و له وڵات ده‌ریان بكات.
ئه‌و په‌له‌مانتاره له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: "بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بوووه."
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment