بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو (دووشهممه/18ی حوزهیران) رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی "کەبەرتوو - 1" رووی دا، بەهۆیەوە سێ خێوەتی ئاوارەکان سووتان.
رائید بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی پەیوەندی و راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانی دھۆک رایگەیاند: رووداوەکە ھیچ زیانی گیانی نەبوووە بەڵام سێ خێمەی ئاوارەکان لەگەڵ کەلوپەلەکانی ناویان سووتاون.
بەگوتەی رائید بێوار عەبولعەزیز، ھێشتا دیارنییە ھۆکاری ئاگر کەوتنەوە چی بوووە.
لە ساڵی 2018 ئەوە شەشەم ئاگر لە کەمپەکانی سنووری پارێزگای دھۆک دەکەوێتەوە.
سهرچاوه: رووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment