وه‌فدێكی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌چنه‌ به‌غدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیاره‌ به‌مزوووانه‌ وه‌فدێكی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ بۆ گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی‌ پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی‌ داهاتووی‌ عێراق سه‌ردانی‌ به‌غدا بكه‌نه‌وه‌ و به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ پارتیش له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای‌ شه‌راكه‌ت حكوومه‌ت پێكبهێنرێت، شه‌راكه‌ت له ‌پۆسته‌كاندا نا به‌ڵكوو له ‌بڕیاردانیشدا به‌رجه‌سته ‌ببێت."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌نگین ڕێكانی نوێنه‌ری پارتی له ‌به‌غدا و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: "بڕیاره‌ به‌مزوووانه‌ وه‌فدێكی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ سه‌ردانی‌ به‌غدا بكه‌ن به ‌ئامانجی‌ گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكوومه‌تی‌ داهاتووی‌ عێراق."

نوێنه‌ره‌كه‌ی‌ پارتی‌ وتیشی‌: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌فده‌كه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو سه‌ردانه‌كه‌ بكه‌ن و هۆكاری‌ سه‌ردانه‌كه‌ش بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له ‌گفتوگۆكانی‌ نێوان لایه‌نه‌ عێراقییه‌كانه‌ له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی‌ داهاتووی‌ عێراق و ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شدار بین و له ‌نزیکه‌وه‌ گفتوگۆ بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌و قه‌واره‌ سیاسییانه‌ی‌ که‌ خاڵی‌ هاوبه‌شمان هه‌یه‌."

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: "له ‌سێ حكوومه‌تی‌ ڕابردوودا كار له‌سه‌ر دانانی‌ به‌رنامه‌ی‌ حكوومه‌ت كراوه‌ به ‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ خاڵێكی‌ جێبه‌جێ بكرێت بۆیه‌ پێویسته‌ سیستمه‌كه‌ بگۆڕدرێت و ده‌مانه‌وێت شتێكی‌ كۆنكرێتی‌ هه‌بێت بۆ جێبه‌جێ كردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ داهاتوو."

ناوبراو له‌باره‌ی‌ مه‌رج و بڕیاره‌كانی‌ كورد بۆ حكوومه‌تی‌ داهاتووی‌ عێراق وتی‌: "ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ده‌ستوور و هاوسه‌نگی‌ له‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان هه‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ شه‌راكه‌ت حكوومه‌ت پێكبهێنرێت، شه‌راكه‌ت له‌ پۆسته‌كاندا نا به‌ڵكوو له ‌بڕیاردانیشدا به‌رجه‌سته‌ ببێت."

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15694

Your Comment

You are replying to: .
captcha