سوپای توركیا به‌ره‌و مه‌نبه‌ج به‌ڕێكه‌وت

به‌شی تورکیا- سوپای توركیا هێزێكی گه‌وره‌ به‌ره‌و شاری مه‌نبه‌ج جووڵه‌ پێده‌كات و میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ش ئاشكرای ده‌كه‌ن پڕۆسه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنێکی پێشوووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.

کوردپرێس- ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باحی توركی بڵاوی كرده‌وه‌ 18ی 6ی 2018 چه‌ند یه‌كه‌یێكی سوپای توركیا به‌ره‌و شاری (مه‌نبه‌ج) له‌ باكووری سوریا جووڵه‌یان پێكراوه‌ و ئێستاش گه‌یشتوونه‌ته‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ چوونی ئه‌و هێزه‌ی توركیا بۆ ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج له ‌چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه‌ پێشتر واژۆیان كردوووه‌ و بریتییه‌ له‌ ده‌ركردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌و شاره ‌و پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌شی (ئه‌مریكی- توركی) بۆ پاراستنی ناوچه‌كه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مریكا و توركیا، هێزه‌كه‌ی سوپای توركیا له ‌نێوان هه‌ر دوو شاری مه‌نبه‌ج و جه‌رابلوس جێگیر ده‌كرێن.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15693

Your Comment

You are replying to: .
captcha