بهپێی ههواڵی کوردپرێس، سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە هەموو لایێکی ڕادەگەیێنێت، هێزەکانیان لە پۆلیس و سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی، کار دەکەن بۆ پاراستنی ئەمنیەتی سنووری عێراق لە ناویشیاندا سنووری سووریا، ئەو هێزانە ڕووبەڕووی هیچ بۆردومانێکی ئاسمانی و هێرشی دیکە نەبوونەتەوە.
هاوکات ئیدانەی ئەو هێرشەشی کردوووە کە کراوەتە سەر هێزەکانی ناوخۆیی سووریا لە نزیک سنوورەکانی لەگەڵ عێراق.
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ڕێگەی وردبینی کردن لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان سەبارەت بەو هێرشە ئاسمانییە، هاوپەیمانان ڕەتیان کردەوە هیچ هێرشێکی ئاسمانییان کردبێتە سەر ئەو هێزە عێراقییانە لەو ناوچانە.
دەربارەی ئەو بەیاننامەی کە دەستەی حەشدی شەعبی بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە بە کوژران و برینداربوونی ژمارەیێک لە هێزەکانی دەکات کە بەهۆی بۆردومانێکی ئاسمانییەوە ڕووی داوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند: لەگەڵ جێگری دەستەی حەشدی شەعبی قسەیان کردوووە و ئاماژەی بەوە کردوووە ئاگاداری ئەو بەیاننامەیە نییە و هیچ هێزێکی حەشدی شەعبی لە دەرەوەی سنووری عێراق بوونیان نییە.
ئەوە لە کاتێکدایە دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: بارەگایێکی لەسەر سنووری هاوبەشی عێراق - سووریا ڕووبەڕووی بۆردومانی ئاسمانی ئەمریکا بۆتەوە و ٢٢ چەکدار کوژراون و ١٢ی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش کردوووە، بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنوور بە ئاگاداری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بوووە و لە دوای ئۆپراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی ناوچەکانی خۆرئاوای عێراق ئەو هێزانە لەو شوێنانە جێگیر کراون.
سهرچاوه: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment