ئه‌مڕۆ سوپاى توركيا به‌ره‌و منبج جووڵه‌ى پێكراوه‌

بەشی تورکیا- سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند: "به‌ گوێره‌ى ئه‌و نه‌خشه‌ رێگه‌يه‌ى له‌ نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتن واژوو كراوه‌، ئه‌مڕۆ سوپاى توركيا به‌ره‌و منبج جووڵه‌ى پێكراوه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و باره‌يه‌وه‌ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى گشتيى سوپاى توركيا له‌ به‌ياننامه‌يێكدا، رايگه‌ياند: "له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هێزه‌كانى توركيا و ئه‌مريكا به‌ جيا كاروانى سه‌ربازيان له‌ هێڵى نێوان ناوچه‌كانى "قه‌ڵغانى فورات" و ناوچه‌كانى ديكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى سنوورى "قه‌ڵغانى فورات" جوڵه‌ پێكردووه"‌.

ناوچه‌كانى "قه‌ڵغانى فورات"، سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى كۆنترۆڵيان كردووه‌.

كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا، ديمه‌نى له‌شكركێشى سوپاى توركيايان به‌ ئاراسته‌ى شارى منبج بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا، فه‌رماندارى گشتيى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازىی منبج، محه‌ممه‌د ئه‌بو عادل، له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ڕه‌تي كرده‌وه‌، سوپاى توركيا هێڵى ته‌ماسى نێوان ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ و "قه‌ڵغانى فورات"ى به‌زاندبێت و گه‌يشتبێته‌ ده‌وروبه‌رى منبج.

محه‌ممه‌د ئه‌بو عادل گوتيشى: "ته‌نيا چه‌ند ده‌ورييه‌يێكى سوپاى توركيا له‌ كه‌نارى باكوورى ڕووبارى ساجوور، بينراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15685

Your Comment

You are replying to: .
captcha