بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیی و وێنانەی بڵاو کراونەتەوە، هێزێکی تورکیا لە سەر رووباری ساجوور دەردەکەوێت کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان منبج و جەرابلووس. سوپای تورکیا دەستی بە جووڵە کردووە و چاودێری رەوشی ناوچەکە دەکات، لەلایێکی دیکەشەوە هەلیکۆپتەری هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە چاودێری ناوچەکە دەکەن.
محەممەد ئەبو عادل، فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: سوپای تورکیا نەچووەتە ناو منبج، تەنیا لەسەر هێڵی سنووری ساجوورن و لە سنووری مەرتاڵی فورات دەستیان بە جموجۆڵ کردووە، شەڕڤانانی ئەنجوومەنەکەش لەنێو پێگەکانی خۆیاندان و هیچ کێشەیێک ڕووی نەداوە.
ئەم جموجۆڵەی سوپای تورکیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دوای رێککەوتنێک لەنێوان واشنتن و ئەنقەرە دێت. رۆژی شەممەی رابردوو بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاندبوو کە لە ماوەی 90 رۆژدا، رێککەوتنی تایبەت بە منبج بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment