بەم زووانە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئەجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بەم زووانە شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجیبە نەجیب لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «التجاە پرس»دا وتی: هاوکات لەگەڵ ئیئتیلافی نێوان فەتح و سائێروون شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەتیی هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەو ئیئتیلافە و پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی سەردانی بەغدا دەکات.

نەجیبە نەجیب زیادی کرد: هاوپەیمانێتیی حیزبە کوردستانییەکان لەگەڵ ئیئتیلافی فەتح و سائێروون یارمەتی دەدات بە جێبەجێ کردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق لەبارەی ناوچە کێشە لەسەرەکان و هەروەها چارەسەر کردنی پرسی مووچەی پێشمەرگە و پشکی هەرێمی کوردستان لە بووجەی گشتیی عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15679

Your Comment

You are replying to: .
captcha