هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌: ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت ده‌ستوورێكی نوێ ده‌نووسینه‌وه‌

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست ده‌ستوورێكی نوێ ده‌نووسنه‌وه‌ و ڕه‌خنه‌ی توندیش له‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتیی 16 ساڵی ڕابردووی ئاكه‌په‌ ده‌گرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێشكه‌ش كردنی وتارێک بۆ لایه‌نه‌گرانی له‌ شاری بۆرسه‌ له‌ توركیا ڕای‌گه‌یاند: ده‌چنه‌ سه‌ر سندۆقه‌كانی ده‌نگدان و به‌ ده‌نگه‌كانیان ده‌بنه‌ خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیان و هه‌مو‌ووان پێكه‌وه‌ش چاودێریی چاره‌نووسی ده‌نگه‌كانیان ده‌كه‌ن و داواش له‌ لایه‌نگرانی هه‌ده‌په‌ ده‌كات كه‌ هه‌ر كه‌سه‌ لای خۆیه‌وه‌ چاودێریی پرۆسه‌كه‌ بكات.

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران سه‌ركه‌وتوو بن و ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرن ده‌ستوورێكی نوێ بۆ توركیا ده‌نووسنه‌وه‌ و هاوكات ڕه‌خنه‌ی توندیش له‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتیی 16 ساڵی رابردووی ئاكه‌په‌ ده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15676

Your Comment

You are replying to: .
captcha