به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میدیاکانی په‌که‌که زیاتر ڕایده‌گه‌یێنن دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا سوپاى توركیا له چه‌ند شوێنێكه‌وه هاته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانى توركیا ڕایگه‌یاند ٣٠ كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته ناو خاكى هه‌رێمه‌وه چه‌ند پێشمه‌رگه و پله‌دارێک دژى ئه‌وه بوون و هه‌ڵوێستان وه‌رگرتوووه.
میدیاکانی سه‌ر به په‌که‌که ئاماژه‌یان به‌وه كردوووه "له هه‌ولێر له دوێنێوه ٣٠ پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، که فه‌رمانده‌ی پلهبهرزیشیان له‌ناودایه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستگیر کراون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن "ئه‌و پێشمه‌رگانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژایه‌تی داگیرکارییه‌کانی سوپای تورکیان کردوووه له خاکی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستگیر کراون".
خه‌ندان په‌یوه‌ندى كرد به به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment