به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر وتی: به‌رپرسانی به‌غدا به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاریان داوه ڕێگای هه‌ولێر- كه‌ركووک بكه‌نه‌وه به‌ڵام ئێمه ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه".
له‌لایێكی دیكه‌وه فه‌رمانده‌كانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق و سوپای عێراق له فیرقه‌ی که‌رکووک له كاتی كۆبوونه‌وه‌یان له پردێ بۆ تاوتوێ كردنی دۆخی كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه هیچ به‌رپرسێكی هه‌رێمی تێدا ئاماده نه‌بوووه و سه‌ره‌نجام فه‌رمانده‌كان ڕاپۆرتێكیان له‌باره‌ی دۆخی ڕێگاكه نووسیوه كه ده‌بێ پرده ڕووخاوه‌كه‌ی پردێ چاک بكرێته‌وه.
سیروان شوكری چاودێریی ڕێگای هه‌ولێر- که‌رکووک سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی هه‌رێمی كوردستانیش ڕایگه‌یاند: "دۆخی ڕێگاكه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانی عێراقیشه‌وه هه‌یه ده‌بوایه كۆپیێک له‌و ڕاپۆرته‌ی فه‌رمانده‌كان نووسیویانه بدرابایه به ئێمه‌ش به‌ڵام ئێمه هیچ زانیاریمان له‌وباره‌یه‌وه نییه".
شایانی باسه؛ 25-10-2017 ڕێگای نێوان هه‌ولێر- که‌رکووک به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی داخرا.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment