توركیا ناتوانێت ڕێگر بێت له‌ به‌شداری کردنی كوردی سووریا له‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی

به‌شی تورکیا- یه‌شار یاكیس وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای‌گه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی چیتر ناتوانێت رێگر بێت له‌ به‌شداری کردنی کوردی سووریا له‌ پرۆسه‌ی ئاشتیی ئه‌و وڵاته‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌شار یاكیس له‌ میانی لێدوانێكیدا ده‌ڵێت: كورده‌كانی سووریا بڕیاریان داوه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق گفتوگۆی ئاشتی بكه‌ن بۆیه‌ چیتر ئه‌نقه‌ره‌ ناتوانێت رێگری له ڕۆڵی كورد له‌و وڵاته‌ بكات.

ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدایه‌ پێشتر چه‌ند جارێگ گه‌ڕی گفتوگۆی ئاشتی له‌باره‌ی سووریاوه‌ به‌رێوه‌ چوووه‌ و توركیا ڕێگری له ‌كوردانی سووریا كردوووه‌ به‌شداریی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ بكات.

وه‌زیره‌كه‌ی پێشووی توركیا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ به‌شداریی كورد له ‌پرۆسه‌ی ئاشتیی سووریا یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و ڕووسیایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان به ‌ته‌واوی پشتگیریی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ له‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15664

Your Comment

You are replying to: .
captcha