هێشتاکه‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێنه‌کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی یاساییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ پشکی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان ده‌ڵێت: هێشتاکه‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێنه‌کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ژێر چاودێریی کۆمیسیۆنی دادوه‌ریی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستی پێنه‌کردوووه‌ و هۆکاره‌که‌شی بۆ پشوو‌کانی جێژنی ڕه‌مه‌زان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان یه‌ک هه‌فته‌ ده‌خایێنێت و ده‌شڵێت: ئه‌م ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه هه‌بوونی ساخته‌کاری و ته‌زویر له‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ندێک له‌ پارێزگاکان ئاشکرا ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15663

Your Comment

You are replying to: .
captcha