به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیرووز زارعی ڕاوێژکاری ئابووری کونسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و پیشانگایه به هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی سه‌رۆکی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینی ڕانیه و به ڕه‌زامه‌ندیی شاندی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ له 13 تا 22ی پووشپه‌ڕ (4 تا 13ی حوزه‌یرانی 2018) به به‌شداریی زیاتر له 50 کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر، بازرگانانی ئێرانی له ڕانیه ده‌کرێته‌وه.
ناوبراو ده‌شڵێت: پێشوازی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان له کاڵا ئێرانییه‌کان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ران و ههناردهکراوانی کاڵا ئێرانییه‌کان له‌و ناوچانه‌دا چالاکی بکه‌ن.
زاڕعی زیادیشی کرد: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له پێناو پاڵپشتی کردنی کاڵا ئێرانییه‌کان بوار بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هه‌میشه‌یی فرۆشتنی کاڵا ئێرانییه‌کان له شاره جۆراوجۆره‌کانی هه‌رێمی کوردستان فه‌راهه‌م بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment