لایەنە ناڕازییەكان ئامادە نین بۆ پێکهێنانی شاندی هاوبه‌ش لەگەڵ پارتی بچنە بەغدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لایەنە ناڕازییەكانی هەرێمی كوردستان، ئامادەنین لەگەڵ پارتی دیموكرات بچنە بەغدا و بۆ ئەو مەبەستەش تەنیا یەكێتیی نیشتمانی وەڵامی ئەو حیزبەی داوەتەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسین سەعدوون، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارتی دیموكرات رای‌گەیاند: پارتی دیموكرات دەستپێشخەری بۆ لایەنەكانی هەرێم كردوووە بۆ ئەوەی شاندێكی هاوبەش پێكبهێنن و بچنە بەغدا و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بكەن.

موحسین سەعدوون راشی‌گەیاند: تا ئێستا تەنیا یەكێتیی نیشتمانی وەڵامی دەستپێشخەرییەكەی پارتی داوەتەوە و وەڵامەكەش ئەرێنی بوووە كە جگە لەو حیزبە هیچ لایەنێكی تر وەڵامی نەداوەتەوە.

بە قسەی ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی پارتی، حیزبەكەی زۆرجار لەپێناو یەكڕیزی كورد قوربانی داوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمجارە هیچ وەڵامێكی لە لایەنەكان وەرنەگرتوووە، بۆیە دوای پشووەكانی جەژن شاندی هەردوو حیزب، دەچنە بەغدا.

ئەمە لە كاتێكدایە، هەریەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان‌و یەكگرتووی ئیسلامی‌ و كۆمەڵی ئیسلامی‌ و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی ‌و دادپەروەری كە لە پەرلەمانی عێراق كورسییان هەیە، لە ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو ناڕازین‌ و داوای هەڵوەشانەوەی دەكەن، بۆیە ئامادەنین لەگەڵ پارتی بچنە بەغدا.

ئەو حیزبانە بەگومانی ئەوەی "ساختەكاری" لە هەڵبژاردنەكە كراوە، بۆیە ئامادەنین بچنە بەغدا و بۆ ئەو مەبەستەش پارتی‌ و یەكێتی تۆمەتبار دەكەن، بەوەی لە هەڵبژاردنەكە بەویستی خۆیان "یاری"یان بە ئەنجامەكان كردوووە.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15655

Your Comment

You are replying to: .
captcha