یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی کورسی و هاوکێشە سیاسییەکانی وڵات دەگۆڕێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رێوه‌به‌ری گشتیی داتا و زانیاری له‌ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هەرێمی کوردستان زانیاری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرا ده‌کات و باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ره‌نگه‌ به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌وه‌ گۆرانکاری لە هاوکێشەی سیاسیی رووبدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروان جه‌لال ئاژانسی باسنیووزی گوتووە: "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقی و کۆمسیۆن ڕژد بن له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆی ئه‌وه‌ ده‌رفه‌ته‌که‌ گونجاوه‌ ماوه‌یێکی باشه‌ له‌به‌رده‌م کۆمسیۆنی عێراق تا ئاماده‌کاری بکات پێموایه‌ ماوه‌یێکی گونجاوه‌ تا کۆمسیۆنی ئاماده‌کاری خۆی بکات له‌ 10ی 10 هه‌ڵبژاردن بکرێت چوونکه‌ پێشووتر که‌ 6ی مانگی حوزه‌یران بوو که‌ ماوه‌که‌ی بۆ درێژکرایه‌وه‌ لێکه‌وته‌ی خۆی ده‌بێت تا ئاماده‌کاری باشتر بکه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان تا چه‌ند به‌مشێوه‌ی که‌ په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر یاساکه‌ داوه‌ قبوڵی بکه‌ن تا ئێستا هیچ لایه‌نێکی سیاسی دژایه‌تی کات و شێوه‌که‌ی نه‌کردووه‌ به‌ڵام لێره‌وه‌ و له‌وێ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان باس له‌ ئاماده‌کاری زیاتر ده‌که‌ن".

ناوبراو گوتیشی: "له‌ ناوچه‌ کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم قازانجی کورد له‌ یه‌کهه‌ڵوێستی و پێکه‌وه‌ کارکردن و دروست کردنی هاوپه‌یمانی کوردستانی گرنگه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێته‌ لایه‌نێکی به‌هێز بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بتوانن کورسی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن".

کاروان جه‌لال راشیگه‌یاند: "شێوازی کارکردنی پێشووی کۆمسیۆن گرفتی زۆری بۆ دروست بوو له نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌و شێوازه‌ هیوادارین کۆمسیۆنی عێراق بتوانن متمانه‌ی زیاتر له ‌نێوان خۆیان و جه‌ماوه‌ر و حزبه‌کان دروست بکه‌ن به‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی رابردوو دووباره‌ نه‌کرێته‌وه‌ چ وه‌ک تاک یان قه‌واره‌ ده‌نگی که‌س نه‌فه‌وتێت و کۆمسیۆن ده‌بێت به‌رپرسیارییه‌تی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێکی دروست له‌ ئه‌ستۆ بگرێت و کۆمسیۆن ده‌بێت ئه‌و پرده‌ په‌یوه‌ندییه‌ دروست بکات له‌نێوان ده‌نگده‌ر و قه‌واره‌کان".

به‌رێوه‌به‌ری گشتیی داتا و زانیاری له‌ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌روو: "سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ جیاوازە و ده‌نگدان گۆڕاوه‌ یه‌که‌م جاره‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق بکرێته‌ فره‌ بازنه‌ له‌ 18 بازنه‌وه‌ کراوه‌ به‌ 83 بازنه‌ کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجام و هاوکێشه‌کان، کارکردن بۆ کۆمسیۆن قوڕستر ده‌بێت ئه‌گه‌ر عێراق 18 بازنه‌ بووایه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ئاماده‌کاریی زۆری نه‌ویستبایه‌ و له‌ ئاستی به‌ربژێریش گۆرانکاری به‌سه‌ردادێت چوونکه‌ مه‌رج نییه‌ به‌ربژێرێک له‌ خولی رابردوو له‌ شوێنێک ده‌نگی زۆری هێنابێت بتوانێت له‌ بازنه‌یه‌کی دیاریکراو سه‌رکه‌وتوو بێت بۆ حزبه‌کانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و حزبانه‌ی کورسییه‌ک یان دووانیان هه‌بووه‌ نه‌توانن به‌ده‌ستی بهێننه‌وه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1565

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha