به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادڵ نووری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به (خه‌ڵک)ی ڕاگه‌یاند: له نێوان "ده‌نگ دز" و "ده‌نگ دزراو"دا ئه‌و كێبڕكێیه هه‌ر ده‌بێت ئه‌وه‌تا ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ساخته‌كارییه‌كانیش ئاشكرا بێت هیچ ته‌سلیم ناكه‌ین.
ناوبراو وتیشی: زۆر جار ده‌بیستین ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی دوو لایه‌نه "ده‌نگ دزه"كه ده‌ڵێن ئێمه به هیچ ئه‌نجامێكی دیكه ڕازی نابین ئه‌گه‌ر ده‌ریش بكه‌وێت ساخته‌كاری كراوه ئێمه هه‌ر به ئه‌نجامه به‌رایییه‌كه رازین.
عادڵ نووری روونیشی كرده‌وه ئه‌مه یانی ئه‌گه‌ر له‌ژێر ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقیش دزییه‌كانی ئێوه ئاشكرا بوون هه‌ر رازی نابن به‌ڵام به دزییه‌كه‌ی خۆی چی ده‌ستكه‌وتوووه به‌وه رازی ده‌بێت!
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌و دوو حزبه به ئاشكرا ده‌ڵێن دزیمان كردوووه و رازی نابین با ده‌نگه‌كان بژمێردرێنه‌وه ئه‌وكات ده‌بینی رازی ده‌بێ یان نا، ئه‌مه كوردستان نییه په‌لاماری ئه‌ملا و ئه‌ولا بده‌یت، له به‌غدا یاسا و ده‌ستوور هه‌یه.
شایانی باسه؛ دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان جگه له هه‌ندێک لایه‌نی عێراق هه‌ریه‌ک له گۆڕان و هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه و شیووعی ناڕه‌زایه‌تییان له ئه‌نجامه‌كان ده‌ربڕی‌و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد ده‌نگه‌كانیان دزراوه و پێی رازی نابن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment