پارتی ده‌یه‌وێت ته‌مه‌نی خولی ئێستای په‌رله‌مان درێژ بکاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره‌یێک لایه‌ن به‌ هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی مانگی ڕابردوو تۆمه‌تبار ده‌كات و په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتیش له‌ به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره‌ بكه‌نه‌وه ‌و ته‌مه‌نی خولی ئێستای په‌رله‌مانیش درێژ بكه‌نه‌وه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سیروان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: "ناكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به‌ دڵی خۆیان نه‌بوون له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌ له‌ كۆمیسیۆن وه‌ربگیرێته‌وه‌ و ئه‌و بڕیاره‌ش له ‌دژی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆ درا زوڵمێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ خه‌ڵكی كوردستان."

ناوبراو وتیشی‌: "زۆر به‌داخه‌وه‌ بۆ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی كه‌ ڕۆڵیان هه‌بوو له‌و زوڵمه له ‌كاتێكدا عه‌ره‌به‌كان بێئاگاییی خۆیان له ‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی عه‌ره‌به‌كان ده‌ربڕیوه‌."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ پارتی‌ داوا ده‌كات "لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆ ببنه‌وه‌ و بڕیارێكی دروست له‌باره‌ی كێشه‌كانه‌وه‌ بده‌ن به‌ر له‌وه‌ی بۆشاییی یاسایی دروست بێت."

سیروان عه‌بدوڵڵا ئاشكراشی ده‌كات "هه‌ندێک لایه‌ن له ‌هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانن تاوه‌كوو حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر دروست بكرێت و هه‌ڵبژاردنیش دووباره‌ بكرێته‌وه‌."

ناوبراو هۆشداریشی دا له ‌ئه‌گه‌ری پێكدادان و ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌مانه‌ی‌ باسمان كردن ئه‌گه‌رن و چاوه‌ڕوانی پێكدادانیش ده‌كرێت و ده‌بوو كورد له‌و بۆشایییه‌ی‌ له ‌به‌غدا دروست بوووه‌ هه‌وڵی یه‌كڕیزیی بدات."

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (‌SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15646

Your Comment

You are replying to: .
captcha