ئه‌مریکا سێ بنکه‌ی گه‌وره‌ له‌ شنگال داده‌مه‌زرێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مریكا سێ بنكه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌ شنگال دروست ده‌كات و بڕیاریش ده‌دات سه‌رجه‌م هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ سنووری ئه‌و قه‌زایه‌ بكشێنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش زانراوه‌ بڕیاره‌ ئیداره‌یێكی هاوبه‌شی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ پێكبهێندرێت و هێزێكی چه‌كداریش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان له ‌شنگال.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌نا كه‌مال سه‌رۆكی شاره‌وانی خانه‌سۆر ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌مریكا بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ هه‌ریه‌ک له ‌ناوچه‌ی (دۆمیز) كه‌ پێشتر سه‌ربازگه‌ بوو ئێستا به ‌ده‌ست حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌یه‌ و هه‌روه‌ها سه‌ربازگه‌ی بارا له‌ ناوچه‌ی هۆل له‌ سنووری عێراق و سووریا له‌ ناوچه‌ی (چێلمێرا) له‌ سه‌ر چیای شنگال جێگیر كردوووه‌."

ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ "له‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ربازگه ‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ده‌ست پێكردوووه‌ فراوانن و شوێنی تایبه‌تی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یان تێدایه‌."

سه‌رۆكی شاره‌وانی خانه‌سۆر ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ئه‌مریكا بڕیاری داوه‌ ته‌نها پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ شنگال بمێننه‌وه ‌و سه‌رجه‌م هێزه‌ حزبییه‌كان به ‌حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه‌ ده‌ربچن."

ڕه‌نا كه‌مال له‌باره‌ی چاره‌نووسی هێزه‌كانی پارتی وتی: "هیچ هێزێک نامێنێت ئه‌وه‌ی له ‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ له ‌قه‌زاكه‌ ده‌مێننه‌وه‌ ته‌نها پێشمه‌رگه ‌و سوپای عێراق ده‌بێت."

پێشتر وا بڵاو كرایه‌وه‌ ئه‌مریكا بنكه‌یێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر چیای شنگال دامه‌زراندوووه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا ژماره‌ی بنكه‌كانی بۆ بنكه‌ زیاد كردوووه‌.

لای خۆیشیه‌وه‌ دژوار فه‌قیر وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه‌) كه‌ به ‌هێزێكی نزیک له‌ په‌كه‌كه‌ ناو ده‌برێن وتیشی: "ئاگادارین هێزێكی ئه‌مریكا هاتۆته‌ شنگال و سه‌ر چیای شنگال به‌ڵام تا ئێستا ڕوون نییه‌ ئاخۆ بۆچی و له‌به‌رچی هاتونه‌ته‌ ئه‌وێ‌."

دژوار فه‌قیر سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی داگیر كردنی شنگالیش له‌لایه‌ن توركیاوه ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ "شنگال هیچ مه‌ترسییێكی داگیر كردنی له‌سه‌ر نییه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆیه‌ هاتنی هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا هیچ په‌یوه‌ندییێکی به‌و پرسه‌ یان ئه‌و مه‌ترسیه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ زانیارییه‌كمان نییه‌ له‌سه‌ر هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ شنگال و سه‌ر چیاكه‌ی."

وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌به‌شه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ركردنی هێزه‌ كوردییه‌كانیش له ‌شنگال له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ "ئێمه‌ له ‌شنگال ده‌مێنینه‌وه چوونكه‌ خه‌ڵكی شنگالین و هاووڵاتیی عێراقیشین."

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (‌SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15637

Your Comment

You are replying to: .
captcha