بهپێی ههواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە باشووری شاری حەسەکەی کوردستانی سووریا پێشڕەوییان کرد و شارۆچکەی دەشیشەیان کۆنترۆڵ کرد کە دەکەوێتە ٣ کیلۆمەتریی سنووری نێوان عێراق و سووریاوە.
ڕوانگەی سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ڕایگەیاند: لە هێرشەکەدا هێزەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا پشتیوانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیان کردوووە و لە ئێستاشدا ناوچەکە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتییەوە کێوماڵ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردوووە: بە کۆنترۆڵ کردنەوەی شارۆچکەی دەشیشە داعش توانای هاتوچۆی نامێنێت لە ناوچەکانی ڕیفی حەسەکە و لە ناوچەیێکی بەرتەسکدا گەمارۆ دراون.
هاوکات ناوەندى ڕاگەیاندنى هێزەکانى سووریاى دیموکرات ئاماژە بەوە دەکات، قۆناغى دووەمى ئۆپراسیۆنى گەردەلولى جەزیرە بە کۆنترۆڵ کردنەوەى سەرجەم ناوچەکانى ڕیفی حەسەکە لە ماوەى ١٤ ڕۆژدا لە کۆتاییدایە.
باسی لەوەش کرد: لەناو شارۆچکەی دەشیشەدا زیاتر لە ٨٠٠ چەکدارى داعش بوونیان هەبوووە کە بەشێکیان ئەفغانى و توونسی بوون.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ گوندى سنوورى شارۆچکەى دەشیشەیان کۆنترۆڵ کردوووە، ئەگەرچى داعش ناوچەکەى مینڕێژ کردوووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا هێزەکانی سووریای دیموکراتی ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان لە دژی داعش لە ناوچەکانی ڕیفی حەسەکە ڕاگەیاند کە هاوسنوورە لەگەڵ ناوچەکانی ڕیفی باکووری دێرەزوور.
شارۆچکەى دەشیشە ناوچەیێکى نیمچە بیابانە و شارۆچکەیێکى سنووریی نێوان عێراق و سوریایە و ٦٠ کیلۆمەتر لە حەسەکەوە دوورە و نزیکەى ٣٤ هەزار کەسی تێدا دەژى لە بەهارى ٢٠١٤دا پاش کشانەوەى هێزەکانى بەرەى نوسرە، شارۆچکەکە کەوتە دەست داعش و پێگەیێکى گرنگی داعش بوووە، چونکە خاڵى هاتوچۆى نێوان هەردوو وڵاتى عێراق و سووریا بوووە.
سهرچاوه: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment