پارتی و یەکێتی نزیکن لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕێککەوتنەکانیاندا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییێک بە مەبەستی بەشداری لە گفتوگۆکانی دەوڵەتی نوێی عێراق بەرەو پێش دەچن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی سیاسیی کورد ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: هەوڵی گرووپە سیاسییە شیعەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییێکی یەکگرتوو لە نێوانیاندا بۆتە هۆی ئەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرکرادایەتیی مەسعوود بارزانی هەوڵ بدات بۆ یەکانگیر کردنی کوردەکان لە ئیئتیلافێکی هاوبەشدا، ئەوەش بە مەبەستی دانووستاندن لەگەڵ دیکەی حیزبە عێراقییەکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق.

سەرچاوەکە کە نەیویستووە ناوی بدرکێندرێت هەروەها جەختی کردەوە ڕێکەوتنی دوو حیزبی دیموکرات و یەکێتی وەکوو دوو حیزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان کە زیاترین کورسیی پەرلەمانیشیان بەدەستۆیە گەیشتۆتەسە قۆناخی کۆتایی.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە کێشەی کوردەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی ئەوەیە کە هەندێک حیزب دژی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی و یەکێتی وەستاونەتەوە.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە پێشتر ژمارەیێک لە میدیاکان ڕایانگەیاندبوو پارتی دیموکرات تەنها بە مەرجی دابین کردنی داخوازیی کوردەکان لە لایەن حکوومەتی ناوەندییەوە، بەشداری لە پێکهێنانی ئیئتیلافی گەورە دەکات بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لە عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15631

Your Comment

You are replying to: .
captcha