پۆلیس ڕێگری لە سەردانی پارێزەرانی دیاربەکر لە سوروچ دەکات

بەشی تورکیا- لێژنەیێک لە پارێزەرانی دیاربەکر، ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و دیکەی ڕێکخراوە مەدەنییەکان کە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و تاوتوێی وردەکاریەکانی ڕووداوی ئەم دواییە لە سوروچ سەردانی ئەو شارەیان کرد لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لێژنەیێک لە پارێزەرانی دیاربەکر، ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و دیکەی ڕێکخراوە مەدەنییەکان کە بەنیاز بوون سەردانی سوروچ بکەن لە لایەن پۆلیسی دیاربەکرەوە ڕێگرییان لێکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوەندی پۆلیسی شانلی ئورفا، پێوەندیی لەگەڵ پۆلیسی دیاربەکر کردووە و ڕایگەیاندووە: لێژنەیێک کە بەنیازن سەردانی شانلی ئورفا بکەن مۆڵەتیان پێنادرێت داخڵی شارەکە بنەوە. بۆیەش پۆلیسی دیاربەکر لە گاراژی ئەو شارەدا لەسەردانەکەیان بۆ شانلی ئورفا ڕێگری کردووە، ئەوەش بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی گیانییەوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15629

Your Comment

You are replying to: .
captcha