لە ئەستەمبۆڵ هێرش کرایە سەر بنکەی بانگەشە کردنی هەدەپە

بەشی تورکیا- چەند کەسی نەناسراو لە ئەستەمبۆڵ بە چەکی سارد هێرشیان کردە سەر بنکەی بانگەشە کردنی پارتی دیوکراتیکی گەلان و 2 کەس لە ئەندامانی بنکەکەیان بە چەقۆ بریندار کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن چەند کەسی نەناسراو لە دوورگەی گەورەی ئەستەمبۆڵ بە چەکی سارد هێرشیان کردە سەر بنکەی بانگەشە کردنی پارتی دیموکراتیکی گەلان و دوو کەس لە ئەندامانی بنکەکەیان بە چەقۆ بریندار کرد.

زانیارییە بە دەست گەشتووەکان هەروەها باس لەوە دەکەن کە هێرشبەرەکان لە دوورگەی گەورەی ئەستەمبۆڵ لە بەردەم بنکەی بانگەشە کردنی هەدەپە-دا ئاڵاکانی ئەو پارتەیان گڕ تێبەردا و بوو بەهۆی کاردانەوەی ئەندامان و لایەنگرانی هەدەپە و پێکدادان لە نێوانیاندا دروست بوو و لە ئەنجامدا سەداد شاهین و ودات دمیر لە ئەندامانی بنکەی بانگەشە کردنی پارتی دیموکراتیکی گەلان بە زەبری چەقۆ بریندار کران.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15628

Your Comment

You are replying to: .
captcha