بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن چەند کەسی نەناسراو لە دوورگەی گەورەی ئەستەمبۆڵ بە چەکی سارد هێرشیان کردە سەر بنکەی بانگەشە کردنی پارتی دیموکراتیکی گەلان و دوو کەس لە ئەندامانی بنکەکەیان بە چەقۆ بریندار کرد.
زانیارییە بە دەست گەشتووەکان هەروەها باس لەوە دەکەن کە هێرشبەرەکان لە دوورگەی گەورەی ئەستەمبۆڵ لە بەردەم بنکەی بانگەشە کردنی هەدەپە-دا ئاڵاکانی ئەو پارتەیان گڕ تێبەردا و بوو بەهۆی کاردانەوەی ئەندامان و لایەنگرانی هەدەپە و پێکدادان لە نێوانیاندا دروست بوو و لە ئەنجامدا سەداد شاهین و ودات دمیر لە ئەندامانی بنکەی بانگەشە کردنی پارتی دیموکراتیکی گەلان بە زەبری چەقۆ بریندار کران.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment