گۆڕان بڕیارێک له‌باره‌ی‌ حكوومه‌تی‌ داهاتووی‌ هه‌رێم ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕوون كردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ به‌شداری كردنی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌یان له‌ كابینه‌ی‌ داهاتووی‌ حكوومه‌ت ده‌دات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ئه‌گه‌ر وه‌ک كابینه‌ی‌ هه‌شت بێت به‌شداریی ناكه‌ین. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێک هاوپه‌یمانیمان پێكهێناوه‌ بۆیه‌ به‌ ته‌نها بڕیار ناده‌ین."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری‌ سه‌رۆكی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانیی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند "وه‌ک گۆڕان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان له‌ 30ی 9ی 2018 ئه‌نجام بدرێت به‌شداری ده‌كه‌ین سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ كاتێک بڕیاری هه‌ڵبژاردن دراوه‌ پرس و ڕاوێژ به‌ هیچ لایه‌نێک نه‌كراوه ‌و سه‌رۆكی‌ حكوومه‌ت تاكلایه‌نه‌ بڕیاری داوه‌".

ناوبراو وتیشی‌: "له ‌ئێستادا قسه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران یه‌كلا نه‌كرێته‌وه‌ عێراق دووچاری‌ بۆشاییی یاسایی ده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاماده ‌كردوووه‌."

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری كردنیان له‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكوومه‌تی‌ هه‌رێمیش وتی‌:"له ‌ئێستادا زوووه‌ قسه‌ له‌سه‌ر به‌شداری كردنمان بكه‌ین له ‌كابینه‌ی‌ نوێی حكوومه‌ت و جگه ‌له‌وه‌ش ئێمه‌ له‌ ئێستادا ته‌نها نین و هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێک پێكهێناوه‌ و هه‌ر بڕیارێک بده‌ین به‌ هاوبه‌شی ئه‌و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ین."

ئه‌وه‌شی‌ وت: "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌شداری كردنمان ڕاسته‌قینه ‌بێت له‌ كابینه‌ی‌ حكوومه‌ت چوونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌شداری كردنمان له‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكوومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌ک كابینه‌كه‌ی‌ هه‌شت بێت هه‌ر به‌شدار نه‌بین باشتره ‌و نایكه‌ین."

سه‌رچاوه‌: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15626

Your Comment

You are replying to: .
captcha