بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شهممه 16ی حوزهیران ئەنجلینا جولی گەشتێکی بە نێو گەڕەک و ناوچە وێران بوووەکانی بەری ڕاستی مووسڵدا کرد و سەردانی مزگەوتی نوریی گەورەی کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نەتەوەیەکگرتوووەکان کە لە بارەی سەردانەکەی ئەنجلینا جولی بڵاوی کردۆتەوە، وتوویەتی "ئەمە خراپترین کاولکارییە لە ماوەی کارکردنم لەگەڵ نەتەوەیەکگرتوووەکان بینیبێتم، خەڵکی لێرە هەموو شتێکیان لەدەستداوە، خانووەکانیان وێران بوووە، دەرمانیان نییە بۆ مناڵەکانیان، هێشتا تەرمەکان لە ژێر داروبەردی خانووە ڕووخاوەکاندان."
هەروەها ئەنجلینا جولی دەڵێت: "وێڕای ئەو هەموو کارەسات و ناخۆشییە هێشتا خەڵکی گەشبینن و هاوکاری یەکتری دەکەن، بەڵام پێویستیان بە هاوکاری ئێمە هەیە."
ئەنجلینا جولی یەکێک لە دیارترین ئەکتەرەکانی سینەمای ئەمریکایە، هەڵگری خەڵاتی ئۆسکارە، وەکوو باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوەیەکگرتوووەکان سەردانی دەیان وڵاتی کارەساتباری جیهانی کردوووە و ملیۆنەها دۆلاری بۆ پرۆژە خێرخوازییەکان خەرج کردوووە و بە وتەی خۆی سێیەکی داهاتەکەی بۆ کاری خێرخوازی تەرخان کردوووە.
سهرچاوه: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment