سه‌فین دزه‌یی: ڕێگه‌ به‌ بڕیاری دوژمنکارانه‌ دژ به‌ ئێران له‌ خاکی هه‌رێمه‌وه‌ ناده‌ین

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: ڕێگه‌ به‌ ئه‌نجامدانی بڕیاری دوژمنکارانه‌ دژ به‌ ئێران له‌ خاکی هه‌رێمه‌وه‌ ناده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێران ستایشی هاوکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردوووه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا و ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ هه‌رێم گرنگییێکی زۆر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌ل و ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌دات.

وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ چالاکییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی گرووپه‌ چه‌کدارییه‌کان له‌ ناو خاکی ئێراندا ڕای‌گه‌یاند: "به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی ئه‌و بابه‌ته‌ کۆمیسیۆنێکی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ولێر و تاراندا پێکهاتوووه‌ و هۆشداریشمان داوه‌ به‌و گرووپه‌ چه‌کدارانه‌ تاوه‌کوو مافی ئه‌وه‌ نه‌ده‌ن به‌ خۆیان که‌ بۆ دژایه‌تی کردنی ئێران و تورکیا که‌ڵک له‌ خاکی هه‌رێم وه‌ربگرن و بڕیاری هاوشێوه‌ی دووباره‌ نه‌که‌نه‌وه."

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێران له‌ ڕێگه‌ی کونسووڵخانه‌كه‌ی له ‌هه‌رێم یادداشتێکی ناڕه‌زایی دایه‌ لێپرسراوانی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چه‌ند گرووپێكی چه‌كدار خاكی هه‌رێم بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی به ‌كار ده‌هێنن و جه‌ختیشیان کرده‌وه‌ له‌ مافی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران بۆ به‌رگری کردنی له‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌.

دزه‌یی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه‌ ئه‌وان ڕێگری ده‌كه‌ن ‌و ده‌شیانه‌وێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارییانه‌ هاوكاریی ئێران بكه‌ن و له‌و پێناوه‌شدا هه‌ر هه‌نگاوێک پێویست بێت ده‌یگرنه‌به‌ر.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15620

Your Comment

You are replying to: .
captcha