بینالی یێڵدرم: نه‌خشه‌ڕێگه‌ی توركیا و ئه‌مریكا بۆ مه‌نبه‌ج به‌ 90 ڕۆژ جێبه‌جێ ده‌كرێت

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک وه‌زیرانی توركیا ڕای‌گه‌یاند ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ی له ‌نێوان وڵاته‌كه‌ی ‌و ئه‌مریكا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون له ‌ماوه‌ی 90 ڕۆژدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ده‌ڵێت: جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)‌‌ له ‌شاری مه‌نبه‌ج ‌و جێگی كردنی هێزی ناوچه‌یی‌ له‌ شاره‌كه‌یه‌.

ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی توركیا له ‌كاتێكدایه‌ ماوه‌ی ڕابردوو توركیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی شاری مه‌نبه‌ج رێككه‌وتن كه‌ ئه‌و شاره‌ چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ ده‌ست هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه‌یه‌.

توركیا به‌ بوونی یه‌په‌گه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ڕازی نییه‌ بۆیه‌ داوای كشانه‌وه‌ ده‌كات ‌و له‌وباره‌شه‌وه‌ چه‌ند جارێک كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی كردوووه‌ بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15619

Your Comment

You are replying to: .
captcha