ئەردۆغان: شوێنی کۆبوونه‌وه‌مان له‌ قه‌ندیل کرده‌ ئامانج

به‌شی تورکیا- رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەندیل گوتی: "لەم ئۆپەراسیۆنەی دواییدا پێگەی کۆبوونەوەی ئەمانەمان کردۆتە ئامانج و تاکوو ئێستا ئەنجامەکەمان نەزانیوە بەڵام بە دڵنیایییەوە کراوەتە ئامانج."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا بەشداری لە پرۆگرامێکی راستەوخۆی کەناڵی ٧ی تورکیا کرد و وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە رۆژەڤی دایەوە.

ئەردۆغان رای‌گەیاند کە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر قەندیل ئەنجام داوە و لەم بارەیەوە گوتیشی: "ئێستا ئێمە بە پێداگرییەوە لەسەر پرسی قەندیل وەستاوین. لەو شوێنە بە ٢٠ فڕۆکە، ١٠ ناوچەی گرنگمان کردۆتە ئامانج کە ئەمانەش شوێنی شاردنەوەی چەک و تەقەمەنین."

سەرکۆماری تورکیا راشی‌گەیاند کە لە دوای ئەم ئۆپەراسیۆنانەش، ھەڵسەنگاندنيان بۆ زانیاری ھەواڵگریی دیکە کردوووە و کاریان لەسەر ئەم زانیارییانە کردوووە.

ناوبراو گوتیشی: "لەم ئۆپەراسیۆنەی دواییدا پێگەی کۆبوونەوەی ئەمانەمان کردۆتە ئامانج و تاکوو ئێستا ئەنجامەکەمان نەزانیوە بەڵام بە دڵنیایییەوە کراوەتە ئامانج."

سەرکۆماری تورکیا لەبارەی ئەوەی کە ئایا کەسانی بەناو بەرپرسی باڵا لە نێو شوێنی ئەو کۆبوونەوەیە بوونیان ھەیە کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە قەندیل کراوەتە ئامانج؟ گوتی: "ئێمە ئەمە بە ئەگەرێکی زۆر دەبینین."

سه‌رچاوه‌: ئانادۆڵۆ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15617

Your Comment

You are replying to: .
captcha