ئه‌ردۆغان: HDP به‌شێک له‌ ده‌نگه‌کانی CHP وه‌ده‌ست ده‌هێنێت

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میتینگی ئانتالیا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: HDP به‌شێک له‌ ده‌نگه‌کانی CHP وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له میتینگی هه‌ڵبژاردنی خۆی له‌ ئانتالیا ئاماژه‌ی داوه‌ته‌ ڕووداوه‌کانی سوورووچ و ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌و شته‌ی له‌ سوورووچ ڕووی داوه‌ ڕاستییێکی ئاشکرا کرد. گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ دابه‌شخوازه‌کان چ حیزبی سیاسی بن و چ ڕیکخراوی مه‌ده‌نی و یان هه‌ر شتێکی‌تر جیاوازییێکی نییه‌. هه‌ر جۆرێک ده‌یانه‌وێت خۆیان بگۆڕن، سیمای ڕاسته‌قینه‌یان ده‌رده‌که‌وێت. تا ئێستا چه‌ندین جار سیاسه‌توانانی سه‌ر به‌ ئێمه‌ ته‌نها به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ له‌ پێناو سیاسه‌ته‌کانی ئه‌واندا جووڵه‌ ناکه‌ن له‌ به‌رده‌م منداڵانی خۆیاندا کوژراون. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌م تیرۆرانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن جارێکی دیکه‌ ڕوویان هێناوه‌ته‌ ئه‌و ڕه‌وشته‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی دایه‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و وتی: ئه‌و به‌ربژێره‌ی هه‌ڵبژاردن مه‌گه‌ر تیرۆری به‌کار نه‌هێنا؟ مه‌گه‌ر به‌ پاڵپشتیی تیرۆریسته‌کان خۆی نه‌برده‌ سه‌ره‌وه‌؟ پاش 7ی حوزه‌یران ده‌ستبه‌جێ په‌یامی هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامی به‌ هاووڵاتییان دا. مه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوون که‌ 53 هاووڵاتیی ئێمه‌یان کوشت؟ که‌سێک که‌ بووه‌هۆی کوژرانیان ده‌میرتاشه‌، چ که‌سێک له‌ زینداندا سه‌ردانی ئه‌وی کرد؟ موحه‌ڕه‌م ئینجه‌.

ئاشکرایه‌ که‌ ئێوه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌وه‌ تا ئه‌سته‌نبۆڵ پێکه‌وه ده‌چن و هه‌ر به‌و شێوه‌ش له‌ که‌مپه‌ینه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا هاوکاری ده‌که‌ن. له‌ ئاکامدا له‌ میتینگی دیاربه‌کردا هاوڕاییی ئه‌وانتان کردوووه‌. ئێستاش ڕووداوگه‌لێک خه‌ریکه‌ ڕوو ده‌دات، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌شێک له‌ ده‌نگه‌کانی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا وه‌ده‌ست ده‌هێنێت. کارگه‌لێک بۆ پاڵپشتیی راسته‌وخۆ ئه‌نجام دراوه‌. هه‌مووی ئه‌وانه‌ له‌ ژێر چاودێریماندایه‌. ‌

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15616

Your Comment

You are replying to: .
captcha