هاووڵاتییانی توركیا له‌ عێراق و هه‌رێم ده‌نگ ده‌ده‌ن

به‌شی تورکیا- بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هاووڵاتییانی توركیا كه ‌له‌ عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ نیشته‌جێن ده‌ست پێبكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 17-6-2018 هاووڵاتییانی توركیا كه ‌له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق نیشته‌جێن و مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ له‌ كونسووڵخانه‌كانی توركیا ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن.

ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه‌ كه ‌له‌ 7-6-2018 پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستی پێكردوووه ‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیا 123 ناوه‌ندی ده‌نگدان له‌ 60 وڵات كراوه‌ته‌وه‌ و بڕیاریشه‌ پرۆسه‌كه‌ تا 19-6-2018 به‌رده‌وام بێت.

ڕۆژی 24-6-2018 ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانیی توركیا ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام به‌ شێوه‌ی ئاسایی ھاووڵاتییانی توركیا كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان نیشته‌جێ بوون چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌پێی خشته‌یێكی دیاریكراو ده‌ستیان به‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان كردوووه‌.

له‌ ھه‌ڵبژاردنی ڕابردووی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی توركیادا كه ‌له‌ 7-6-2015 ئه‌نجام درا له‌ ھه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 150 ھه‌زار ھاووڵاتیی توركیا به‌شداریی ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15615

Your Comment

You are replying to: .
captcha