بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی شەوی شەممە لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، ئامانجی سەردانەکەی بۆ بەغدا خستووەتە روو و جەختی لە گرنگیی رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گفتوگۆی لایەنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان، کردووەتەوە.
نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە وتەیەکدا، خۆشحاڵیی خۆی بە بەردەوامیى گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدا دهربڕىوە و هيواى خواستووە هەردوولا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ما دهستوورییەکان، بگه‌نه رێککەوتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان.
بەپێی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی و جێنین هێنیس پلاسخارت گفتوگۆیان لەبارەی چەند تەوەرێک کردووە، کە گرنگترینیان بریتین لە؛ بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی عێراق؛ رێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق بۆ ئاسايي كردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال؛ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment