توركیا هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر قه‌ندیل چڕ ده‌كاته‌وه

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سوپای توركیا رای‌گه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان چه‌ندین بنكه‌ و باره‌گای گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌یان له‌ چیای قه‌ندیل له‌ناو بردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌یێكدا سه‌رۆكایه‌تیی سوپاسالاری توركیا رای‌گه‌یاند: "شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان چه‌ندین پێگه‌ و كۆگای په‌كه‌كه‌یان له‌ ناوچه‌ی قه‌ندیل كردۆته‌ ئامانج" و وه‌ک ئاماژه‌ی پێكرد له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.

ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یێکه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ست‌پێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ندیل له‌ دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ دوا لێدوانیشدا له‌م باره‌یه‌وه‌ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردوغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا دووپاتی كرده‌وه‌، وڵاته‌كه‌ی چیای قه‌ندیل به‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌دا ده‌ڕووخێنێت.

له‌كاتێكدا زۆرێک له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی تورک و هه‌رێمی و جیهانی ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ناو ده‌به‌ن كه‌ بڕیاره‌ له‌ 24ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌نجامیش بدرێت، ئه‌وا به‌هۆی سه‌ختیی ناوچه‌كه‌ له‌ ڕووی جوگرافی و نه‌بوونی رێگای ئۆتۆمۆبیل سه‌ركه‌وتوو نابێت و هه‌مان سیناریۆی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڤێتنام له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: کوردستان 24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15608

Your Comment

You are replying to: .
captcha