به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانی له دووهه‌م رۆژی جه‌ژندا سەردانی بەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری پردێ کرد.
رۆژی شەممە (16ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018) لە دووهه‌مین رۆژی جەژنی رەمەزان مەسعوود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین و پیرۆزباییی جەژن سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری پردێ كرد.
لەو سەردانەدا بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزباییی خۆی ئاراستەی تاک به تاكی پێشمەرگە قارەمانەكان و فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد.
مه‌سعوود بارزانی دەستخۆشی و سوپاسی پێشمه‌رگه‌كانی كرد بۆ ئەرک و ماندووبوونیان لە پاراستنی گەلی كوردستان و خاک و كەرامەتی نیشتمان.
سه‌رچاوه: کوردستان 24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment