بارزانی دەستپێشخەرییێک بۆ گفتوگۆی لایەنەكان دەخاتە ڕوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی دەستپێشخەرییێک بۆ گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەخاتە ڕوو، ئەوەش بۆ چارەسەری كێشەكان.

کوردپرێس:

مەسعوود بارزانی لەوەڵامی پرسیارێكی كەناڵی كوردستان ٢٤ دا، كە لەرێگەی ئۆفیسی راگەیاندنییەوە لە بارەی دوا رەوشی عێراق و قەیرانی دوای پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاراستەی بارزانی كرا، ناوبراو رایگەیاندووە "پشتیوانی ھەر ھەوڵێكی دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە دەكەین، كە بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە چەقبەستووەی ئێستای عێراق و بە تایبەتی چارەسەری دەستووریی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەخرێنە ڕوو".

بارزانی راشیگەیاند "ھیوادارین دوای جەژن ھەموو لایەنە سیاسیەكان بەشداری گفتوگۆیێكی بنیاتنەر بكەن، بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی ئاشتییانە و گونجاو، كە لە بەرژەوەندیی ھەموو گەلانی عێراق و لەسەر بنەمای جێبەجێ كردنی دەستوور بێت".

ئەمە لە كاتێكدایە، ئێستا دۆخی سیاسیی عێراق نائارامییێكی زۆری پێوە دیارە ئەوەش بەهۆی كاردانەوەكانی سەر ئەو هەڵبژاردنەی لە 12ی ئایاری رابردوو بەرێوە چوو.

News Code 15603

Your Comment

You are replying to: .
captcha