پێویسته‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د دوای تێپه‌ڕاندی یاسای چاكسازی، قبووڵ بكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی پارتی مه‌رجێكی نوێ بۆ قبووڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د له‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان داده‌نێت، و رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ یوسف محه‌مه‌د دوای تێپه‌ڕاندنی یاسای چاكسازی، قبووڵ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ بۆ یاساكه‌ دروست نه‌بێت.

کوردپرێس:

فه‌رحان جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مان كوردستان لەو بارەیەوە ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر دانانی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌كراوه‌، ته‌نیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د قبووڵ بكرێت، ئه‌ویش وه‌ك مافێكی یاساییی خۆی، كه‌ بووه‌ به ‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ناتوانێت له ‌یه‌ک كاتدا دوو وه‌زیفه‌ كۆ بكاته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان دانه‌نرێت، كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ناكرێت، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته ‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، به‌ڵام تائێستا وه‌كوو پارتی قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌كردووه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی وتی: "بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له ‌مووچه ‌و ده‌رماڵه‌ و خانه‌نشینی په‌كینه‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین یاساكه‌ په‌سه‌ند بكرێت و تێپه‌ڕێنرێت، پاشان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د قبووڵ بكرێت".

وتیشی: "پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌بێت بدرێته‌وه‌ به ‌یه‌كێتی، چوونكه‌ پارتی سه‌رۆكی حكوومه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر له‌ دوای قبووڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د، یه‌كێتی پۆسته‌كه‌ وه‌ربگرێت، هیچ كێشه‌یێک دروست نابێت و په‌رله‌مان ده‌توانێت كاره‌كانی خۆی رایی بكات".

News Code 15598

Your Comment

You are replying to: .
captcha