بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ڕاگهیێندراوی هاوبهشیاندا، مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی، جهخت دهكهنهوه كه هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەکەن و بە زووترین کات وەفدی هاوبەش بۆ دانووستان پێک دێنن.
دهقی ڕاگهیێندراوهكهی یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات:
بۆچوونی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربارەی هاوپەیمانیی سیاسیی نوێ لە عێراقدا
لەو دۆخە هەستیار و ئاڵۆزەی عێراق و کوردستاندا، سیاسەتی نەخوازراو، پرۆسەی هەڵبژاردن و چارەسەر کردنی کێشەکانی خستە ناو گێژاوێکی ترسناک. یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆمان و گەلی کوردستانمان، لە مەترسی ئەو کێشانە، لە کوردستان و عێراق، دوورخستەوە و هەوڵێکی زۆریشمان دا، بەردەوام بەشێک بین لە چارەسەر، بەپێی دەستوور و رێسا و یاساکانی هەڵبژاردن. لەم پێناوەشدا، وەفدی هاوبەشی هەردوولا بە راوێژ لەگەڵ یەک، سەردانی تەواوی لایەنە سیاسیەکانی عێراقمان کرد و هەڵوێستی خۆمان پێڕاگەیاندن.
ئەم شەو بەهیمەتی دڵسۆزان و بۆ دەربازکردنی وڵات، لە تەنگژە سیاسیەکەی هەوڵێک بۆ هاوپەیمانی سائرون، فەتح راگەیەندرا.
مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، ئەم هەنگاوە بە ئەرێنی دەزانین و پێمان وایە، سەرەتای نەخشە رێگایێکی سیاسی هاوپەیمانی باشە، لە پێناوی دەربازبوون لەم بنبەستە سیاسییە.
پێگومان، یەکێتی و پارتی، هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەکەن و بەزوترین کات وەفدی هاوبەش بۆ دانوستان، پێکدێنن.
لەهەمان کاتدا، ئومێدەوارین، سەرجەم لایەنە کوردستانی و عێراقیەکان، خاڵە هاوبەشەکان بەسەر خاڵە ناکۆکەکاندا زاڵ بکەین و پێکەوە بەرپرسیاریەتی حکوومەتێکی سازاوی نیشتمانی، بۆ راپەڕاندنی ئەرکە هاوبەشەکان، پێک بهێنین و یەک ریزی نیشتمانی بپارێزین.
سەرچاوە: ماڵپەڕی پارتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment